"ههوڵهكانى كلدانیی بۆ وهرگرتنى كورسی كاندیده نزیكهكانى پارتى شكستیهێناوه"
٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:١٢ پاش نیوەڕۆ
پهنجهره
ڕەیان کلدانی سەرۆکی لیستی بابلیۆن نیگەرانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەوڵەکانیشی شکستیان هێناوە بۆ لێسەندنەوەی کورسی کۆتا لە کاندیدە دەرچووە نزیکەکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی چوار کاندیدی نزیک لە خۆی بۆ کورسی کۆتای مەسیحییەکان سەرخستووە، لەکاتێکدا لیستی بابلیۆن كه ڕهیان كلدانیی سهرۆكایهتى دهكات و به بههێزترین هێزی مهسیحییهكان ههژمار دهكرێت، تهنیا دوو کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە لیستی بابلیۆن کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کلدانیی نیگەرانە لەوەی کورسی کۆتاکان لەلایەن کاندیدانی نزیک لە پارتی بەدەستهێنراوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: هەوڵ هەبوو بۆ لێسەندنەوەی کورسی کۆتا لە کاندیدانی نزیک لە پارتی، بەڵام تائێستا هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.
شکستخواردنی لیستی بابلیۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەکاتێکدایە، ئەو لیستە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کە لە مانگی 12ـى ساڵی 2023 بەڕێوەچوو، چوار کورسی کۆتای مەسیحی بەدەستهێنا.