كاوه مه‌حمود: لایه‌نه كوردییه‌كان كۆنه‌بنه‌وه ئه‌وا شه‌ڕیان له‌به‌غدا ته‌نها ده‌بێته وه‌رگرتنى پۆست
٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٢٣ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان، کۆنەبوونەوەی لایەنە کوردییەکان بۆ ئەوەی بە یەک بەرنامەی سیاسی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکەن بۆ پێكهێنانى حکومەتی نوێی عێراق، بە گرفتێکی گەورە ناو دەبات، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه ته‌نها دابه‌شكردنى پۆسته.
کاوە مەحمود، سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات و لایه‌نه كوردییه‌كان كۆنه‌بنه‌وه، مەسەلەکان لە دابەشکردنی پۆست لەنێوان خۆیاندا کورت دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە کێشەی سەرەکی.
ئەو پێیوایە، زەمینە لەبارە بۆ ئەوەی لایەنە کوردییەکان بە مەرجی جێبەجێکردنی ماددەی 140، گۆڕانکاری لەدادگای فیدراڵی و دەرکردنی یاسای نەوت و گاز بەشداری گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا بکەن.
کاوە مەحمود، دەشڵێت: ئەو داواکارییانە دەبنە هۆی کۆکردنەوەی لایەنە کوردییەکان تەنانەت ئەگەر جێبەجێش نەکرێن، هەرچەندە لایەنە عێراقییەکان باوەڕیان بە فیدراڵییەت نییە و سیستەمی سیاسی لە عێراق دا دووچاری شکست بووە.