"ئه‌گه‌ر مالكی پێداگیریی بكات پێكهێنانى حكومه‌ت دواده‌كه‌وێت"
٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٣٢ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لەبەغدا دەڵێت، ئەگەر نوری مالکی پێداگیری بکات لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران، پێکهێنانی كابینه‌ى نوێی حکومەتی عێراق دوا دەکەوێت.
سەرچاوە باڵا سیاسییەکە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنە شیعەکان پشتگیری مالکییان کرد لە دژی سودانی، بەڵام ئەگەر خۆی کاندید بکات نەیاری بۆ دروست دەبێت.
دوێنێ هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاسا، به فه‌رمی كاندیدكردنى نورى مالیكی سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هاوكات به سه‌ردانى ناوبراو بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و جێگره‌كه‌ى.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه سیاسییه‌كه‌ى په‌نجه‌ره، له‌نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی، نه‌یاری مالكی زۆرن كه دژى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه.
دەشڵێت: لایەنەکان چاوەڕوانی سەردانەکەی نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق- مارک ساڤایان بۆ بەغدا، هەرچەندە کارەکانی ئه‌ویش ئاسان نابن، چونکە لایەنە شیعەکان گوێڕایەڵی ناکەن.