سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌وه‌ى نوێ: پارتى و یه‌كێتى بۆ فشارخستنه‌سه‌ر یه‌كترى نه‌وه‌ى نوێ به‌كاردێنن
٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٣٣ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌ك له جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ باس له‌وه‌ده‌كات پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، بۆ فشارخستنه‌سه‌ر یه‌كترى، دۆسییه‌ى جووڵانه‌وه‌كه‌ى ئه‌وان به‌كاردێنن.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به په‌نجه‌ره‌ى وت: پارتى و یه‌كێتى به‌هۆی ئه‌و ناكۆكی و كێشانه‌ى هه‌یانه، ده‌یانه‌وێت بۆ فشارخستنه‌سه‌ر یه‌كتری و به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین داواكاریی، جووڵانه‌وه‌كه‌مان به‌كاربێنن.
وتیشی: سه‌ره‌تا یه‌كێتى ده‌نگۆی ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه په‌رله‌مانتاره‌كانى نه‌وه‌ى نوێ "له‌لایه‌ن پارتییه‌وه كڕدراون"، پاشان پارتى ده‌نگۆی ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ى نوێ‌دا و به‌بێ یه‌كێتى، كابینه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم پێكده‌هێنن.
ئه‌و پێیوابوو ئه‌و دوو حزبه وه‌كچۆن په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن بۆ فشارخستنه‌سه‌ر یه‌كترى له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى شه‌خسی، ئاواش دۆسییه‌ى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێیان به‌كارهێناوه.