"بڕیاری كۆتایی لای سه‌رۆكه"؛ نه‌وه‌ى نوێ چاوه‌ڕێی ڕای كۆتایی شاسوار عه‌بدولواحیده
٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٣٧ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
ده‌رباره‌ى مانه‌وه وه‌ك هێزێكى ئۆپۆزسیۆن یان به‌شدارییكردن له حكومه‌تى هه‌رێم، نه‌وه‌ى نوێ چاوه‌ڕێی دوا بڕیاری سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه: شاسوار عه‌بدولواحیده.
هەینی ڕابردوو، ئەنجوومەنی باڵای جووڵانه‌وه‌ى نەوەی نوێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا به بەشداریی هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ڕاسپارده‌ى خۆیان بگه‌یه‌نن به سه‌رۆكى جووڵانه‌كه‌وه: شاسوار عه‌بدولواحید كه له زیندانى سلێمانییه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى به‌شدارییكردنى حكومه‌ت بڕیاری كۆتایی بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، ئاراسته‌ى زاڵ له ناو جووڵانه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه به‌شداریی حكومه‌ت بكه‌ن، چونكه پێیانوایه له‌وڕێگه‌یه‌وه "ده‌توانن كارى باشتر بكه‌ن" و ئه‌زمونى ئۆپۆزسیۆن بوون چیتر دادی جووڵانه‌وه‌كه نادات.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، به‌وپێیه‌ى كۆتا بڕیار له‌ده‌ستى شاسوار عه‌بدولواحیده، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ته‌نها ڕاسپارده‌ى خۆی خستووته‌ڕوو و چاوه‌ڕێن ئه‌و له‌باره‌ى به‌شدارییكردن یان نه‌كرد له حكومه‌تدا، قسه‌ى كۆتایی بكات.
له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌وه‌ى نوێ به په‌نجه‌ره‌ى وت: تائێستا پارتى به فه‌رمی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵماندا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی هه‌بووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: "دواجار كاك شاسوار بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات."