دواى شیعه، سونه‌ش كۆبویه‌وه و كوردیش به‌رده‌وامە له شه‌ڕى میدیایی
٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٣٨ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
ئه‌مڕۆ له به‌غدا، لایه‌نه سونییه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ناكۆكی زۆر له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك وته‌بێژی پارتى سیاده- محه‌مه‌د عه‌باس ئه‌لتائی ئاماژه‌ى پێداوه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ "به‌مه‌به‌ستى یه‌كخستنى هه‌ڵوێسته‌كانمانه".
ڕۆژى 17ـى ئه‌م مانگه‌ش، لایه‌نه شیعییه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه، دووباره له‌ژێر چه‌تری "چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی" كۆبوونه‌وه و ڕێككه‌وتن وه‌كو یه‌ك كوتله‌ى په‌رله‌مانى كاربكه‌ن، كه ئه‌مانیش هاوشێوه‌ى سونه، ناكۆكی زۆریان هه‌یه.
له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا، ئه‌وه‌ى به په‌رته‌وازه‌یی ماوه‌ته‌وه، كورده؛ به‌شێوه‌یه‌ك تائێستا هیچ كام له دوو براوه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردن "پارتى و یه‌كێتى" كۆنه‌بوونه‌ته‌وه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه و دانوستانیش له ئارادا نییه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش، به‌ڵكو شه‌ڕى میدیایی نێوانیان به‌رده‌وامه.