ئایا بەهای دۆلار بەرز دەبێتەوە؟
٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٤٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دەنگۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی لە نێو بازاڕەکاندا بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەی دەنگۆکەش بۆ خراپی دۆخی دارایی عێراق دەگەڕێتەوە.
بەپێی وتەی چەند شارەزایەکی ئابووری کە پەنجەرە قسەی لەگەڵ کردوون، یەکێک لەو کارتانەی حکومەتی عێراق بەدەستیەوەیەتی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە داراییەی تێیکەوتووە، بەرز کردنەوەی بەهای دۆلارە.
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کەمی داهات لەبەرامبەر خەرجیدا، حکومەتی عێراق دووچاری گرفتی دارایی بووە و خەرجییەکانی زۆر زیاترن لەو داهاتەی لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەکەوێت.
بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراق یەکێکە لەو ئەگەرانەی پێدەچێت حکومەتی عێراق دەستی بۆ ببات، لەحاڵەتی دابەزینی زیاتری نرخی نەوت و بەرزنەبوونەوەیدا.