قەرزی ناوخۆیی عێراق ڕیکۆرد دەشکێنێت

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٤٧ پاش نیوەڕۆ

قەرزی ناوخۆیی عێراق ڕیکۆرد دەشکێنێت

پەنجەرە

ئەندامێکی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق سەرووی 94 ملیار دینار قەرزی ناوخۆیی هاتووەتە سەر و ئەمە لەمێژووی عێراق دا بێوێنەیە.

محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: داهاتی نەوت زۆر کەمترە لە خەرجییەکانی دەوڵەتی عێراق، حکومەت بۆ دابینکردنی موچە و خەرجییەکانی تری پێویستی بە پارەی زۆرە، ئەمەش وایکردووە زیاتر لە 94 تریلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی بکات.

دەشڵێت: حکومەت بەناوی "فرۆشتنی قەواڵەی وەزارەتی دارایی" پارەی نێو بانکەکانی ڕاکێشاوە و موچەی پێداوە، نرخی سودی ئەو قەرزانە لەمساڵدا سەرووی چوار تریلیۆن دینار بووە.

محەمەد حسێن، پێیوایە بارودۆخی دارایی عێراق زۆر خراپە و ڕێگە چارەی کورت مەودا لەبەردەست دا نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو