سەرچاوەیەک: موچەی هەرێم دێت، بەڵام حکومەتی عێراق کێشەی نەختینەی هەیە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٤٩ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک: موچەی هەرێم دێت، بەڵام حکومەتی عێراق کێشەی نەختینەی هەیە

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق پابەندە بە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵام حکومەت گرفتی پارەی نەختینەی هەیە.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت، هیچ لەمپەرێک لەبەردەم ناردنی موچەدا نییە.

دەشڵێت: هەرچەندە عێراق گرفتی نەختینەی هەیە، بەڵام بەم نزیکانە موچەی موچەخۆران ڕەوانە دەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو حکومەتی هەرێم ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، بە ئامانجی ناردنی موچەی مانگی ئەیلولی هەرێم، چاوەڕێ دەکرا ئەمڕۆ بەغدا پارەکە بنێرێت، بەڵام تائێستا نەیناردوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو