نزار ئامێدیی کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٥١ پاش نیوەڕۆ

نزار ئامێدیی کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی کاندیدانی یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکات و دەڵێت: یەکێتی لە ئێستادا سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.

سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەنێو یەکێتیدا ناوی زۆر کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەوروژێنرێت، بەڵام لەئێستادا نزار ئامێدیی سەردانی لایەنەکان دەکات و کار بۆ خۆی دەکات.

سەرچاوەکە دەشڵێت: رێبەر ئەحمەد و فواد حسێن کاندیدی پارتین، بەڵام پێناچێت پۆستەکە بۆ ئەو حزبە یەکلایی ببێتەوە، چونکە ئێران پاڵپشتی یەکێتی دەکات.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، مشتومڕ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست دەبێت، ڕەنگە دواجار لەسەر کاندیدێکی تەوافی ڕێبکەون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو