"دانانی چەکی قورسی میلیشیاکان"؛ لایەنە شیعەکان پێشنیازێک دەدەنە ئەمەریکا

٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٩:٤٧ پێش نیوەڕۆ

"دانانی چەکی قورسی میلیشیاکان"؛ لایەنە شیعەکان پێشنیازێک دەدەنە ئەمەریکا
میلیشیا شیعییەکان و ئەمەریکا

پەنجەرە

لایەنە شیعەکان پێشنیارێکیان لەبارەی میلیشیا چەکدارەکانەوە بۆ ئەمەریکا ئامادەکردووە، بەپێی پێشنیارەکە میلیشیاکان لە چەکی قورس دادەماڵرێن و چەکە سوکەکانیان لا دەمێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، پێشنیارەکە لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەمەریکا بۆ پێشنیارەکە ڕوون و ئاشکرا نییە.

پێشنیاری لایەنە شیعەکان جۆرێکە لە پێدانی دڵنیایی بە ئەمەریکا بەوەی میلیشیاکان خاوەن چەکی قورس نابن و مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دروست ناکەن، تەنها بە چەکی سوکەوە "درێژە بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دەدەن."

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە حکومەتی عێراق کردبوو چەکی میلیشیاکان دابماڵێت، بۆیە پێدەچێت پێشنیاری لایەنە شیعەکان وەڵامدانەوەی خواستی ئەمەریکا بێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو