بۆچی پارتی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی نادات؟

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٢٢ پاش نیوەڕۆ

بۆچی پارتی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی نادات؟

پەنجەرە

ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە بە گرێکوێرەی پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی داوای ئەو پۆستە دەکات و پارتیش ڕەتیدەکاتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، جگە لە ڕۆڵە کاریگەرەکەی لەئاستی هەرێم کە بە نزیکەیی گرنگترین وەزارەتی حکومەتی هەرێمە، هاوکات خودی وەزیری ناوخۆش ئەندامە لە لیژنەی باڵای ئەمنی عێراقدا و بەشدار دەبێت لە کۆبوونەوەی نێوان وڵاتان و شاندی عێراقدا، بۆیە پارتی دەیەوێت بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئەمنی، پۆستەکەی لابێت.

کاتێک قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی ئێرانی کرد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئەندام بوو لە وەفدەکەدا کە لەمیانەیدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات کرا.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی بدرێت، ئەوا ئەو حزبە بەنیازە پۆستەکە لەلایەن خودی قوباد تاڵەبانییەوە بەڕێوە ببرێت هاوشان بە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو