تورکیا و ئەمەریکا و ئەوروپا سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ دهۆک بە باش دەبینن

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٢٧ پاش نیوەڕۆ

تورکیا و ئەمەریکا و ئەوروپا سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ دهۆک بە باش دەبینن

پەنجەرە

پێشوازیکردنی بەرپرسانی پارتی لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕووداوێکی سیاسی نوێ دانرا، بەو پێیەی ناوبراو بە نەیاری تورکیا و پارتیش بە دۆستی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

بەڕای چاودێرانی سیاسی، تورکیا لاری نەبووە لە پێشوازیکردنی بەرپرسانی پارتی لە مەڵوم عەبدی.

چاودێران پێیانوایە، عەبدی بۆ نێوەنگیری لەگەڵی تورکیا پێویستی بە پارتییە، تورکیاش بۆ دوورخستنەوەی ناوبراو لە وڵاتە نەیارەکانی، لاری نییە لە نزیکبوونەوەی لەگەڵ پارتی.

بەشێک لەچالاکوانان لە گۆشەی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتییەوە ڕەخنەیان لەسەردانەکەی عەبدی بۆ دهۆک و "وتارە نەرمەکانی" بەرامبەر پارتی گرت، بەڵام سەرچاوە سیاسییەکان ئەوەیان بە پێویست زانی.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمەریکا و ئەوروپاش سەردانەکەی عەبدی بەباش دەبینن، چونکە سنوری ڕۆژئاوای کوردستان سنورێکی داخراوە و پێویستیان بە هاوکاری هەرێمی کوردستانە.

سەرچاوەکە دەڵێت: هەسەدە ئێستا بەلای ئەمەریکا و ئەوروپاوە حساب بۆ کراوە، بۆیە پارتیش پێویستی بەوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو