ئایا درۆن بەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بینراوە؟

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٣١ پاش نیوەڕۆ

ئایا درۆن بەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بینراوە؟

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لەو کۆمپانیایانەی سەرکارن لە کێڵگەی غازی کۆرمۆردا، زانیاری ورد لەبارەی ڕۆیشتنی درۆن بۆ سەر کێڵگە غازییەکە بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان ناوچەکەیان پشکنیووە.

سەرچاوەکەی پەنجەرە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دەڵێت: شەوی ڕابردوو درۆن نەبینراوە، بەڵام ڕادارەکان هەندێک ئاماژەیان دەرخستووە، بۆیە کارمەندەکان براونەتە شوێنی خۆپارێزی و هەندێک تەقەکراوە.

دەشڵێت: بەرە بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان کێوماڵی ناوچەکەیان کرد، بەڵام هیچ شتێک لەگۆڕێ نەبوو.

پێشتر کاتێک کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بوو، لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە بەدرۆن و موشەک هێرش دەکرایە سەر کێڵگە غازییەکە، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە هیچ هێرشێک بۆ سەر کێڵگەکە ئەنجامدراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو