"سەفەر مەکەن!"؛ پارتی ئاگاداری ئەندامانی لە پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە
٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٥٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکاریی دەکات بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و داوای لە ئەندامەکانی لە پەرلەمانی کوردستان کردووە، ئەم ماوەیە گەشتی دەرەوەی وڵات نەکەن.
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بە پەنجەرەی وت: هەوڵەکانی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، لەمچوارچێوەیەشدا ئەندامانی خۆی لە پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە: ئاگادارکردنەوەکە بۆ ئەوە بووە ئامادە بن و ئەم ماوەیە گەشتی دەرەوەی وڵات نەکەن.
بەوتەی سەرچاوەکە، پارتی پێداگرە لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیامی دووربەدوور هەیە لەنێوان ئەو و یەکێتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکەوە و بە ڕێککەوتن.