تەنها ئەمساڵ 176 ژن لە ئێران کوژراون

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٢١ پاش نیوەڕۆ

تەنها ئەمساڵ 176 ژن لە ئێران کوژراون

پەنجەرە

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەنجەرە نێردراون، لەماوەی 11 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 176 ژن لە ئێران دا کوژراون.

ناوەڕۆکی ئامارەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەو 176 ژنە کوژراوە، 29 ژنیان کورد بوون و دانیشتووی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

لە ئامارەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، تەنها 30 ژنە قوربانی لەژێر ناوی "شەرەفپارێزیی" کوژراون، لەکاتێکدا گومان دەکرێت ژمارەی ژنە کوژراوەکان بەو بیانووە زیاتر بن و شاردرابێتنەوە لەلایەن کەسوکاریانەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو