'عەبادی'ـیش چاوی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانە

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٢ پاش نیوەڕۆ

'عەبادی'ـیش چاوی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانە

پەنجەرە

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، چاوی لەوەیە پۆستی سەرۆک وەزیرانی کابینەی داهاتوو وەربگرێت.

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانێتی نەسر کە حەیدەر عەبادیی سەرۆکایەتی دەکات، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیدا گفتوگۆی زۆر ناو دەکرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.
وتیشی: یەکێک لەو ناوانەش حەیدەە عەبادیی- سەرۆک وەزیرانی پێشووترە.

سەرچاوەکەی هاوپەیمانی نەسر وتیشی: حەیدەر عەبادی خواستی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی هەیە، ئەگەر لایەنە شیعەکان ڕێگەی پێبدەن.

حەیدە عەبادیی، سەرکردە لە حزبی دەعوە، لەماوەی ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو. دواتر لەو حزبە کشایەوە و هاوپەیمانێتییەکی بەناوی نەسر "النصر" درووستکرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو