هەوڵی کارا کردنی پۆستی جێگرانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران دەدرێت

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٥ پاش نیوەڕۆ

هەوڵی کارا کردنی پۆستی جێگرانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران دەدرێت

پەنجەرە

لایەنە شیعەکان هەوڵی کارا کردنەوەی  ڕۆڵی جێگرانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران دەدەن، ئەمەش مەترسی لاواز بوونی پێگەی سەرۆک کۆمار بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

لە ئێستادا سەرۆک کۆمار بێ جێگرە و جێگرانی سەرۆکوەزیرانیش لە هەمانکاتدا وەزیرن، بەڵام شیعەکان دەیانەوێت جێگر بۆ سەرۆک کۆمار دابنرێت و جێگرانی سەرۆکوەزیرانیش ڕۆڵیان پێبدرێت و وەزارەت وەرنەگرن.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنە شیعەکان دەیانەوێت سەرۆک کۆمار دوو جێگری بۆ دابنرێت، ئەمەش ڕۆڵی سەرۆک کۆمار لاواز دەکات.

دەشڵێت: حەلبوسی دەیەوێت پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار وەربگرێت، مالکیش چاوی لەو پۆستەیە.

جەختیکردەوە: لایەنەکان دەیانەوێت جێگرانی سەرۆکوەزیران کارا بن و وەزارەتیان لا نەبێت هاوشێوەی ئێستا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو