پارتی و یەکێتی؛ لە دابڕانەوە بۆ نزیک بوونەوە

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٦ پاش نیوەڕۆ

پارتی و یەکێتی؛ لە دابڕانەوە بۆ نزیک بوونەوە

پەنجەرە

پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت دڵنیایی لەلایەنە شیعەکان وەربگرێت و خۆی نوێنەرایەتی کرداری هەرێمی کوردستان لە بەغدا بکات، هەروەک دەشیەوێت ڕۆڵی یەکێتی لە بەغدا لاواز بکات.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، مالکی پاڵپشتی پارتی دەکات لەکاتێکدا لایەنە شیعەکانی تر داکۆکی لە یەکێتی دەکەن و دژی لاواز کردنی ڕۆڵی یەکێتین.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، چاوەڕوان دەکرێت جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بگاتە هەولێر و چاوەڕوانی هەوڵەکانی دەکرێت بۆ لەیەکتری نزیککردنەوەی پارتی و یەکێتی.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێتی و پارتی خواستی گفتووگۆیان هەیە و پێدەچێت دوای دابڕانی نێوانیان گفتووگۆ بێتە ئاراوە.

دەشڵێت: ئەگەر هەردوولا ڕێکنەکەون پارتی هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات، هەروەک دەشیەوێ حکومەتی هەرێم پێکبهێنێت و ئەگەر بۆی نەکرا هەوڵی دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن دەدات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو