ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە بۆ پەنجەرە: حکومەتی داهاتوو جێی ڕەزامەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەبێت

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٨ پاش نیوەڕۆ

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە بۆ پەنجەرە: حکومەتی داهاتوو جێی ڕەزامەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەبێت

پەنجەرە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت، هەموو لایەنە سیاسییەکان کۆکن لەسەر پەلە کردن لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە وادەی دەستوریدا، پێیوایە  حکومەتی داهاتوو لە نزیکترین کاتدا پێکدەهێنرێت و قەبوڵکراو دەبێت لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێو دەوڵەتی.

د.محەمەد حسام، ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: 
حکومەتی داهاتوو دەبێت کارا بێت و توانای ڕوبەڕوبوونەوە و زاڵبوونی هەبێت بەسەر کۆسپە دارایی و ئەمنییەکاندا و کێشەی ئاو چارەسەر بکات.

دەشڵێت: نابێت حکومەتی داهاتوو ئەزمونی حکومەتەکانی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە بەوەی سەرقاڵی هەڵبژاردن و ململانێ  بێت و کاری خۆی نەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو