هێرشی سەر کۆرمۆر؛ هێرشێکی چاوەڕوانکراو

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:١٧ پاش نیوەڕۆ

هێرشی سەر کۆرمۆر؛ هێرشێکی چاوەڕوانکراو

پەنجەرە

ئەمشەو بە دوو موشەک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی تێیدا سەر کارە و بەهۆی هێرشەکەوە گڕی ئاگر لە کێڵگەکە بەرز بوویەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، هێرشەکە بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانکراو بووە و پێشتر هەڕەشەی هێرشی موشەکی بۆ سەر کێڵگەکە بە پەیام پێیان گەیەنراوە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوە دەکەن، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەرپرسانی هەرێم پەیامە هەڕەشە ئامێزەکانیان پێگەیشتووە و هێرشەکەی ئەمشەو بۆ ئەوان چاوەڕوانکراو بووە.

لەئێستادا ڕۆژانە ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەم دەهێنرێت، کۆمپانیای دانە غاز پلانی فراوانتر کردنی کێڵگەکەی هەیە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی غاز بگەیەنێتە یەک ملیار پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا ئێران دژی هەوڵەکانی کۆمپانیاکەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو