پەنجەرە ئەو ناوچەیە بڵاو دەکاتەوە کە کورمۆری لێوە موشەک بارانکرا
٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٢١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە موشەک بارانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەڵێت، شەوی ڕابردوو لەیەککاتدا درۆن بەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دا سوڕاوەتەوە و موشەک بارانیش کراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: درۆنەکان بۆ سەرقاڵکردنی ئەو هێزانە ڕەوانەی سەر کۆرمۆر کراون کە ناوچەکە دەپارێزن، بۆ ئەوەی سەرقاڵیان بکەن و دواتر لە ڕێگەی موشەکەوە ئامانجەکانیان بپێکن.
سەرچاوەکە دەڵێت: موشەک و درۆنەکان لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە و لەناوچەی خورماتو وە هەڵدراون.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پێشتر کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی هەوڵیداوە سیستەمی بەرگری لە کۆرمۆر جێگیر بکات، بەڵام وەزارەتی بەرگری عێراق رەزامەندی دەرنەبڕیووە.