پەنجەرە ئەو شوێنە بڵاو دەکاتەوە کە لێوەی هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٠ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە ئەو شوێنە بڵاو دەکاتەوە کە لێوەی هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر

پەنجەرە

میلیشیا شیعەکان لەو دیو قەزای دووزخورماتوو و لەنێوان گوندەکانی شاسەیوان و یەنگیجەوە کێڵگەی گازی کۆرمۆریان بە موشەک بۆردومانکردووە و تائێستا هیچ فەرماندەیەکی میلیشیاکان لەسەر هێرشەکە دەستگیر نەکراوە.

ئەو ناوچەیەی هێرشەکەی لێوە ئەنجامدراوە بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حەشدی تورکمانیدایە و پێشتریش هەر لەو ناوچەیەوە کۆرمۆر بۆردومانکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، لیژنەکەی حکومەتی عێراق کە وەزیرانی ناوخۆی عێراق و هەرێم ئەندامن تێیدا بۆ لێکۆڵینەوە سەردانی کێڵگەی گازی کۆرمۆریان کرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو