یەکگرتووی ئیسلامی: دوای ئێمە پارتیش دەستپێشخەرییەکی بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان پێشکەشکردووە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٣١ پاش نیوەڕۆ

یەکگرتووی ئیسلامی: دوای ئێمە پارتیش دەستپێشخەرییەکی بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان پێشکەشکردووە

پەنجەرە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، پێشنیاریان بۆ یەکڕیزی هێز و لایەنەکان بۆ چوونە بەغدا ئاراستەی سەرجەم حزبەکان کردووە، چاوەڕوانی وەڵامی لایەنەکانن.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەفدی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی هەموو حزب و لایەنەکانی کرد، بەتایبەت ئەو حزبانەی کورسییان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە.

مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یاداشتمان ئاراستەی سەرجەم حزب و لایەنەکان کردووە و بڕیاری دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی وەڵاممان بدەنەوە.

دەشڵێت: دوای هەوڵەکانی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ دروستکردنی یەکڕیزی، پارتیش هەوڵێکی دەستپێکردووە.

هاوکات سەرکردەی یەکێک لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی پەیوەندی بەلایەنەکانەوە کردووە و داوای کۆبوونەوەی کردووە، بەڵام بەگشتی لایەنەکان متمانەیان بە پارتە دەسەڵاتدارەکان نەماوە.

دەشڵێت: "داوای یەکڕیزی دەکرێت، بەڵام یەکڕیزی چی واتایەکی هەیە لەکاتێکدا هێشتا شەڕی ئیعلامی نێوان دوو حزبە دەسەڵاتدارەکە بەردەوامی هەیە و دژایەتی لایەنەکانی تریش دەکەن؟"


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو