بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم بۆ پەنجەرە: دوو یەکە کارەبا لە دوکان و دەربەندیخان بەرهەمدەهێنین 

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٥ پاش نیوەڕۆ

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم بۆ پەنجەرە: دوو یەکە کارەبا لە دوکان و دەربەندیخان بەرهەمدەهێنین 

پەنجەرە

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و ئەو بارودۆخەی بەسەر کارەبای هەرێمی کوردستان دا هێنراوە، لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا دوو یەکە کارەبامان لە بەنداوی دەربەندیخان و دوکان بە تەواویی خستووەتەکار.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا لە بەنداوی دەربەندیخان یەک یەکە و لە بەنداوی دوکانیش یەک یەکە کارەبامان بەرهەمهێناوە.

دەشڵێت: پێشتر لە دوکان وەستابووین لە بەرهەمهێنانی کارەبا و لە دەربەندیخانیش بڕێکی کەم کارەبامان بەرهەمدەهێنا، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخەوە خستومانەتەکار.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو