دانیشتوویەکی گوندی لاجان: هێزە ئەمنی و سەربازییەکان هێرشی چڕ دەکەنە سەر گوندەکەمان
٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:١٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەهۆی درووستبوونی ئاڵۆزیی لەنێوان دانیشتوانی گوندی لاجانـی سنوری ناحییەی گوێر و هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
تارق هەرکی، دانیشتووی گوندی لاجان، بە پەنجەرەی وت: هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە پەلاماری گوندەکەمانیان داوە و ئاڵۆزییەکان بەردەوامیان هەیە.
وتیشی: لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکان، کوژراو و بریندار هەیە و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان هێرشی توند دەکەنە سەر گوندەکەمان.
درووستبوونی ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە دێت دانیشتوانی گوندەکە بۆ داواکردنی دامەزراندن و ڕەخساندنی هەلیکار بۆیان لە پاڵاوگەی لاناز کە دەکەوێتە نزیک گوندەکەیان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەڵام دواتر خۆپیشاندانەکە سەریکێشا بۆ ئاڵۆزیی.