شایەتحاڵێک ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی گوندی لاجان ئاشکرا دەکات
٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:١٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دانیشتویەکی گوندی 'لاجان' بۆ پەنجەرە وتی: لە ئەنجامی ئاڵۆزی نێوان دانیشتوانی گوندی لاجان و هێزە ئەمنییەکان، تا ئێستا شۆفێرێک کوژراوە و سێ گوندنیشینیش بریندار بون.
تارق هەرکی، دانیشتوی گوندی 'لاجان' ـی هەرکی نیشین، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: زۆربەی ئەو شۆفێرانەی لە پاڵاوگەی لاناز کار دەکەن، خەڵکی ناوچەکە نین.
وتیشی: دانیشتوانی گوندی 'لاجان' نزیکەی ١٢٠ ئۆتۆمبێلی بار هەڵگریان هەیە و ئیشیان پێنادرێت، ئاڵۆزییەکە لەمەوە دروستبوو.