حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ئێران هیچ هێرشێکی ئەنجام نەداوە و مەسەلەکان تەنها پڕوپاگەندەن
٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٠٥ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت، سوپای پاسدارانی ئێران هیچ هێرشێکی بۆ سەر حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام نەداوە، ئێران بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ئەنجامدانی هێرش ئامانجی تری هەیە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، گوایە ئەمشەو ئێران هێرشی بۆ سەر کۆمەڵێک پێگەی "موسادی ئیسرائیل" لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بەو ناوچانە بکەن کە گوایە هێرشیان کراوەتە سەر.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێران هیچ هێرشێکی بۆ سەر حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات ئەنجام نەداوە و وەکو حزبەکان پەیوەندیمان بە یەکترییەوە کردووە.
دەشڵێت: ئەو گرتە ڤیدۆییانەی بڵاو کراونەتەوە کۆنن و ئێران دەیەوێت ترس بخاتە دڵی پێشمەرگە و خەڵکانی سڤیلەوە، دەشیەوێت وردەی هێزەکانی بەرز بکاتەوە و هیچ هێرشێکی ئەنجام نەداوە.