٢٠٨ تانەی هەڵبژاردنی عێراق رەتکراوەتەوە
٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٢٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
٢٠٨ تانەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتکراوەتەوە و ٤٠٠ تانەی دیکە ماون یەکلا بکرێنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە پەنجەرەی وت: لەکۆی ئەو تانانەی لە دوای ڕاگەیاندنی دەرەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دراون، تائێستا ٢٠٨ دانەیان یەکلاکراونەتەوە و ڕەدکراونەتەوە.
وتیشی: زیاتر لە ٤٠٠ سکاڵای دیکە ماون کە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن و هێشتا بڕیاریان لێوە نەدراوە.