پارتی هەوڵی رێکخستنی کۆبوونەوەی سەرۆک حزبەکان دەدات

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٣ پاش نیوەڕۆ

پارتی هەوڵی رێکخستنی کۆبوونەوەی سەرۆک حزبەکان دەدات

پەنجەرە

پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی رێکخستنی کۆبوونەوەی سەرۆکی حزب و لایەنە سیاسییەکان دەدات، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر یەکگرتووی ئیسلامی پرۆژەیەکی بۆ یەکڕیزی حزب و لایەنەکان پێشکەش کردبوو.

محەمەد حەکیم، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئاگاداری هەوڵەکانین بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی حزب و لایەنەکان.

هاوکات سەرکردەی یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکگرتووی ئیسلامی هەوڵی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکانی داوە و پێدەچێت هەوڵەکە سەربگرێت.

وتیشی: بەدوای یەکگرتوودا، پارتی دەیەوێت کۆبوونەوەی سەرۆکی حزب و لایەنەکان رێکبخات و پێشنیاریان بۆ لایەنەکان ناردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو