دانیشتوانی گوندی لاجان بۆ پەنجەرە: پێنج کەسمان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٤ پاش نیوەڕۆ

دانیشتوانی گوندی لاجان بۆ پەنجەرە: پێنج کەسمان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد

پەنجەرە

دوای ڕوودانی ئاڵۆزی لە نێوان دانیشوانی گوندی لاجان و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، دانیشتوویەکی گوندەکە دەڵێت دۆخەکە هێور بوەتەوە.

تارق هەرکی، دانیشتووی گوندی لاجان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێنج کەسی دانیشتووی گوندەکەمان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە کە تۆمەتبار کراون بە تەقەکردن. 

دەشڵێت: لە ئاڵۆزییەکانی دوێنێدا ٤ کەسی دانیشتووی گوندی لاجان بریندار بون و شۆفێرێکی خەڵکی کەرکوکیش کوژرا.

بەپێی وتەی تارق هەرکی، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی گوندی لاجانیان داوە و ڕێگە نادەن هیچ کەسێک بڕواتە نێو گوندەکەیانەوە.

دوێنێ شەممە، ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و دانیشتووانی گوندی لاجان روویدا، دوای ئەوەی دانیشتووانی گوندەکە ناڕەزایەتییان دەربڕی بە پاساوی ئەوەی هەلی کاریان لەلایەن پاڵاوگەی لانازەوە بۆ ناڕەخسێنرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو