سەرکردەیەکی تورکمان بۆ پەنجەرە: پەرلەمانتارە تورکمانەکان نوێنەرمان نین و لە حکومەتیش موختاری گەڕەکێکیشمان پێنادەن

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٥ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی تورکمان بۆ پەنجەرە: پەرلەمانتارە تورکمانەکان نوێنەرمان نین و لە حکومەتیش موختاری گەڕەکێکیشمان پێنادەن

پەنجەرە

سەرکردەیەکی بەرەی تورکمانی باس لەوەدەکات نوێنەرەکانی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان بە نوێنەری خۆیان نازانن، دەشڵێت: پۆستمان بەدەستەوە نییە و دەمانەوێت بەشدار بین لە خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا.

سەزگین موسڵح، سەرکردەی بەرەی تورکمانی، بە پەنجەرەی راگەیاند: لە سنوری سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان، تورکمان تەنانەت موختاری گەڕەکێکیشان پێنەدراوە.

دەشڵێت: تەنها پۆستی بەڕێوەبەری رۆشنبیری کفری دراوە بە کەسایەتییەکی تورکمان، ئەویش بەپێی توانا و لێهاتوویی خۆی پێیدراوە نەک وەک پشکی تورکمان.

بەپێی وتەی بەرپرسەکەی بەرەی تورکمانی، لە هەولێر بەڕێوەبەری خوێندنی تورکمانی و بەڕێوەبەری رۆشنبیری و لاوانی تورکمانی دراون بە تورکمان، بەڵام وەکخۆی دەڵێت لەسلێمانی بێبەشکراون.

سەزگین موسڵح، رەتیشیکردەوە پەرلەمانتارە تورکمانەکانی پەرلەمانی کوردستان بە نوێنەری خۆیان بزانن و ئاماژەی بەوەکرد "ئەوان بە دەنگی حزبە کوردییەکان هەڵبژێردراون."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو