بازاڕی عەقاراتی هەرێمی کوردستان؛ هەولێر یەکەمە و سلێمانی سێیەم
٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٥٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەڕێوبەری پلاتفۆرمێکی تایبەت بە عەقارات ئاشکرایکرد، جموجۆڵی بازاڕی موڵک و خانووبەرە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازە، بازاڕی موڵک و خانووبەرە لەهەندێک ناوچە گەرموگوڕ ترە بەراورد بە ناوچەکانی تر.
بیلال سەعید، بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی موڵک نیوز، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: جموجۆڵی بازاڕی موڵک و خانووبەرە لە شاری هەولێر لە هەموو ناوچەکانی تر گەرموگوڕ ترە، نرخی هەندێک ڤێلاش گەیشتووەتە سەرووی ٢٠ ملیۆن دۆلار.
دەشڵێت: دوای هەولێر زۆرترین کڕین و فرۆشتنی موڵک و خانووبەرە لە ناوچەی گەرمیان و بەدیاریکراویی لە شاری کەلار ئەنجام دەدرێت.
جەختیکردەوە: ژمارەی پرۆژەکان لە سلێمانی زیاترن بەراورد بە گەرمیان، بەڵام جموجۆڵی بازاڕ لە کەلار زیاترە، بۆیە دوای هەولێر و کەلار ئینجا سلێمانی دێت، بەڵام بازاڕ لە دهۆک لەهەمووی خراپترە.