یەکێکیان بڵاوهپێكردنى پێشمهرگەیە؛ ٢ بژارده بۆ پاراستنی كۆرمۆر دەخرێتەڕوو
١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٢٤ پاش نیوەڕۆ
پهنجهره
ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق" ئاشکرای دەکات کە دوو بژاردە لەبەردەمدایە بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان؛ کە بریتین لە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە یان پشت بەستن بە کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتمەندەکان.
عەلی ناجی، بەڕێوەبەری ڕوانگەی ئیکۆ عێراق ڕایگەیاند: پاراستنی کێڵگەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان دهبێت یەکێک بێت لە ئەولەویەتەکانی حکومەت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر حکومەت نەتوانێت بیانپارێزێت، ئهوا چهند بژاردهیهكى دیكه ههن.
سەبارەت بە بژاردەکان ڕوونیکردەوە: "بژاردەی یەکەم بریتییە لە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەدەوری کێڵگە نەوتییەکاندا، بەجۆرێک کە بە تەکنەلۆژیای نوێ و پێشکەوتوو پڕچەک کرابن، جا لە ناوخۆی هەرێم بێت یان لە دهرهوه، ئەمەش بە ئامانجی پتەوکردنی ئاسایش و ڕێگریکردنە لە هەر هەڕەشەیەک".
ئەوەشی خستەڕوو کە ههندێك وڵات كه هاوشێوهى عێراق دۆخیان جێگیر نییه، پهنایان بۆ ئهم بژاردهیه بردووه، لهنمونهى لیبیا و سودان.
دهربارهى بژاردەی دووەمیش، بەڕێوەبەری ڕوانگەى "ئیكۆ عێراق" وتی: "بریتییە لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتمەندەکان بۆ پاراستنی ئاسمان و دەوروبەری کێڵگەکان، بە مەرجێک حکومەتی عێراق تێچووی دارایی ئەو کۆمپانیایانە لەئەستۆ بگرێت".
بهوتهى خۆیشی ئهم بژاردهیه پێشتر لەلایەن چەند وڵاتێكەوە پەیڕەو کراوە، لهنمونهى نەیجیریا و سۆماڵ، تەنانەت حکومەتی عێراقیش لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ئەزموونی لەگەڵ کۆمپانیای (بلاک وۆتەر) هەبووە بۆ پاراستنی دامەزراوە هەستیارەکان.
ئەم پێشنیارانە لە کاتێکدان کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٢٤ـى تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)، کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕووبەڕووی هێرشێک بووەوە و بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کۆگا گەورەکانی کێڵگەکە. بهوهۆیهى كێڵگهكه دابینكهرى سهرهكی غازه بۆ وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و چهند پارێزگایهكى عێراق، هێرشهكه بوو بههۆی بێبهشبوونى هاوڵاتیان له كارهبای نیشتمانى بۆ ماوهى چهندین ڕۆژ.