چهك داماڵین یان بێ ڕۆڵ كردن؛ كۆرمۆر میلیشیاكان دهخاتهوه ناو سێرهى ئهمهریكا
١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٢٦ پاش نیوەڕۆ
پهنجهره
لەگەڵ چاوەڕوانیی لایەنەکان بۆ گەیشتنی مارک ساڤایا نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ بەغدا، چاوەکان زیاتر لەسەر داهاتووی میلیشیا شیعەکانن ئەو هێزانەی تۆمەتبارن بە کاری گێرەشێوێنی لەناو عێراق دا.
پێشبینی دەکرێت چارەنوسی ئەو هێزانە و لەچەک داماڵینیان بەشێک بێت لەو پەیامەی سەرۆکی ئەمەریکا، کە ساڤایا دەیگەیەنێتە سەرکردە عێراقییەن و خۆی بە پەیامێکی گرنگ وەسفیکرد.
حەمدی گلی، شارەزای بواری ئەمنی و سەربازی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر جارێکی تر میلیشیاکانی خستەوە نێو چوارچێوەی ئەجێندای ئەمەریکا.
هێزەکانی حەشدی شەشەعبی کە میلیشیاکان بەشێکن لێی، ژمارەیان بە سەرووی ١٥٠ هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێت و دابەشبوون بەسەر دەیان گروپی جیاوازدا، کە لەکاتی شەڕی داعشدا و لەسەر فەتوای مەرجەعییەت پێکهێنراون.
بڕی ئەو پارەیەی لە بودجەی عێراق دا بۆیان تەرخان دەکرێت نزیکەی سێ ترلیۆن و نیوە، جگە لەو بودجە گەورەی بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و پێداویستی بۆیان تەرخان دەکرێت، لەناو کوتلە شیعەکانیشدا پشتیوانی زۆریان لێدەکرێت.
حەشدی شەعبی لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە یاسای بۆ دەرکراوە، بۆیە شارەزایانی یاسایی دەڵێن بڕیاردان لەسەر چارەنوسی ئەم هێزە تەنها لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندایە.
بابەکر زێباریی، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەگەر حەشدی شەعبی گوێڕایەڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق بکەن، بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەبن.
لەکاتێکدا ئەمەریکا دژی میلیشیا شیعەکانە و کار بۆ لەقاڵبدانیان دەکات، بەڵام ئەو هێزانە تهنها وهكو چهكدار نهماونهتهوه، بهڵكو تێكهڵ به كارى سیاسی و فهرمانڕهواییش بوون و نوێنەریان ناردووهتە نێو باڵاترین دەسەڵاتی عێراقەوە کە پەرلەمانە.
حەمدی گلی دەڵێت: گروپەکان گوێڕایەڵی حکومەت نابن و بەچوونیان بۆ نێو پەرلەمان بەهێز بوون.
گوێنەدانی گروپەکان بە هۆشدارییەکانی ئەمەریکا، مەترسی ئەوەی دروستکردووە عێراق ڕووبەڕووی گورزی سەربازی یان گەمارۆی ئابووری ببێتەوە، هەرچەندە لایەنە شیعەکان مەترسیداری دۆخەکەیان بەهەند وەرگرتووە.
لایەنە شیعەکان دەیانەوێت ئەمەریکا بە لێسەندنی چەکی قورس لە میلیشیاکان و مانەوەی پێکهاتەی ئەو هێزانە قایل بکەن، بۆیە پشبینی دەکرێت چارەنوسی ئەو هێزانە تەوەری گەرمی گفتوگۆی نێوان لایەنی عێراقی و ئەمەریکی بن.