515 حوكمدراو به له‌سێداره‌دان له هه‌رێمدا هه‌ن
١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٢٩ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
له هه‌رێمى كوردستان 515 كه‌س هه‌ن كه به له‌سێداره‌دان سزادراون و له چاكسازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، به‌رزترین ژماره‌ى سزادراویش له سلێمانییه.
به‌پێی ئامارێكى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم كه تایبه‌ت ده‌ست په‌نجه‌ره كه‌وتووه، هه‌تا ناوه‌ڕاستى مانگى ڕابردوو "نۆڤه‌مبه‌رى 2025"، 515 زیندانیی له چاكسازییه‌كانى هه‌رێمدا هه‌بوون كه سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كه، 207 له‌و زیندانییانه له چاكسازی گه‌وران "پیاوان" و ژنان و مناڵانى سلێمانین، 183 كه‌سیشیان له چاكسازییه‌كانى گه‌وران "پیاوان" و ژنان و مناڵانى هه‌ولێرن و 125 كه‌سیشیان له چاكسازییه‌كانى گه‌وران "پیاوان" ژنان و مناڵانى دهۆكن.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و ئاماره، 35 له‌و سزادراوانه له چاكسازییه‌كانى ژنان و مناڵانن و 480 كه‌سیان له چاكسازییه‌كانى گه‌وران "پیاوان"ـن.
له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رچی بڕیاری له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه ده‌رده‌كرێت، به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێت، له بری ئه‌وه سزادراوه‌كه له زینداندا ده‌هێڵرێته‌وه.