چه‌ند دانیشتوویه‌كى گوندى لاجان: ده‌سه‌ڵاتداران له گونده‌كه‌مان ده‌رمان ده‌كه‌ن
١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٣٠ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
چه‌ند دانیشتوویه‌كى گوندی لاجانى سه‌ر به ناحیه‌ى گوێر باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتداران به زه‌بری هێز ده‌یانه‌وێت گونده‌كه‌یان پێ چۆڵ بكه‌ن، ده‌شڵێن: ده‌ڵێن له‌ولاتر گوندتان بۆ درووستده‌كه‌ین.
ئه‌و دانیشتوانه‌ى گوندی لاجان كه نه‌یانویست ئاماژه به ناویان بكرێت، به په‌نجه‌ره‌یان وت: ده‌سه‌ڵاتداران گه‌مارۆی گونده‌كه‌یان داوه، داواى چۆڵكردنى گونده‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت دانیشتوانه‌كه‌ى به زۆر ڕابگوێزن.
وتیشیان: پێیان وتوین هه‌ر ماڵه و 20 هه‌زار "2 ده‌فته‌ر" دۆلارتان ده‌ده‌ینێ و له‌ولاتر گوندتات بۆ درووستده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان ناوێت.
باسیان له‌وه‌شكرد كه تیمی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌كان هاتوون بۆ سه‌ردانیان، به‌ڵام هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ڕێگرییان لێكردوون.
ڕۆژی 29ـى تشرینی دووه‌مى 2025، دانیشتوانى گوندی لاجان سه‌ر به ناحیه‌ى گوێر له نزیك هه‌ولێر، خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست، وه‌ك خۆیان باسیان لێوه‌كرد دژ به نه‌ڕه‌خساندنى هه‌لی كاره بۆیان له پاڵاوگه‌ى "لاناز" كه لای گونده‌كه‌یانه. به‌وهۆیه‌وه گرژی و ئاڵۆزی و پێكدانان دورسست بوو و شۆفێرێكى خه‌ڵكى كه‌ركوك گیانى له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سێكى تریش بریندار بوون. پاش ڕووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان گه‌مارۆی گونده‌كه‌یان دا و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد.
گونده‌كه زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له هۆزی هه‌ركیین كه ناكۆكییه‌كى خێڵه‌كیی مێژوویی له‌نێوان ئه‌و هۆزه و پارتییدا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی به‌شێكیان خۆیان به هه‌وادار و كادیری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌زانن.
پاڵاوگه‌ى لاناز، یه‌كێكه له پاڵاوگه گه‌وره‌كانى سووته‌مه‌نى له هه‌رێم، وه‌ك سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ پارتى ده‌گه‌ڕێته‌وه.