پهرلهمانتارێكى عێراق بۆ پەنجەرە: میلیشیا شیعەکان لەنێو پەرلەماندا لەجاران بەهێزتر بوون
١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٣٢ پاش نیوەڕۆ
پهنجهره
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، میلیشیا شیعەکان لە نێو ئەنجومەنی نوێنەراندا لە جاران بەهێزتر بوون، چونکە نزیکەی 60 کاندیدیان کورسی مسۆگەر کردووە و زۆربەی لایەنە شیعەکانیش کەسایەتی گروپە میلیشیاکانیان کاندید کردووە.
شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کەسایەتی نێو گروپەکان لەنێو شەقامی شیعیدا جەماوەریان زۆرە، بۆیە لەلایەن لایەنە شیعەکانەوە کاندیدکران و زۆربەشیان دەرچوون.
دەشڵێت: ئەو گروپانە بۆ خولەکانی تر زیاتر بەهێز دەبن لەنێو پەرلەماندا، چونكە گۆڕەپانی عێراق بۆ ئەمەریکا یەکلایی نەبووە و ئێران هەژموونی زۆرە.
جەختیکردەوە: میلیشیاکان هەرچەندە سەر بە گروپێک نین و دابەشبوون، بەڵام کاریگەرییان دەبێت لەسەر دەرچوواندنی یاسا و هەموارکردنەوەی یاسا و پێکهێنانی حکومەت.