لە ترسی ئاڵۆزی؛ لیژنەکەی عێراق ناوی ئەو گروپە ئاشکرا ناکات کە هێرشیکردە سەر کۆرمۆر

٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٣٧ پاش نیوەڕۆ

لە ترسی ئاڵۆزی؛ لیژنەکەی عێراق ناوی ئەو گروپە ئاشکرا ناکات کە هێرشیکردە سەر کۆرمۆر

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لەو لیژنەیەی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر  پێکهێنراوە دەڵێت، لیژنەکە شوێنی هێرشەکەی ئاشکرا کردووە کە سنوری خورماتوە.

سەرچاوەکە زانیاری وردی بۆ پەنجەرە درکاند و وتی: لیژنەکە ناوی گروپەکە و ناوی سەرۆکی گروپەشی لایە بەڵام پێناچێت ئاشکرای بکات، چونکە سەرووبەندی پێکهێنانی حکومەتە و ئاڵۆزی دروست دەبێت.

سەرچاوەکە دەڵێت: هێرشەکە لەلایەن گروپێکی حەشدی تورکمانییەوە ئەنجامدراوە.

سەبارەت بە ناوی گروپەکە و سەرۆکەکەی، سەرچاوەکەی پەنجەرە وتی: ناو نادرکێنم و ئەو دەسەڵاتەم پێنەدراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو