3 ساڵە پۆستی بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت

٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٩ پاش نیوەڕۆ

3 ساڵە پۆستی بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت

پەنجەرە

نزیکەی ۳ ساڵە پۆستی بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم بە وەکالەت لەلایەن بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەوە بەڕێوە دەبرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، یەکێکە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیسحقاقی یەکێتی نیشتیمانییە، پێشتر لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەی دەبرد، بەڵام دوای خانەنشینبونی نزیکەی 3 ساڵە بەوەکالەت لەلایەن لیوا دیدار عومەر، بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمەوە بەڕێوە دەبرێت.

دوای خانەنشین بونی لیوا عەبدولقادر، عەمید بەدران محەمەد، واژویەکی بۆکرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام بەبیانوی ئەوەی گرفت لە بڕوانامەکەی هەیە، کارەکە بەنیوە ناچڵی مایەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ پەنجەرە، یەکێتی بەشێک لە پۆستەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ پڕنەکردوەتەوە، ئەمەش وایکردوە زۆرینەی ئەو پۆستانەی کە ئیسحقاقی یەکێتین تاوەکو ئێستا بە وەکالەت بەڕێوە ببرێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو