27ـی مانگ وادەی سزاکەی کۆتایی دێت؛ هێشتا ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید ڕوون نییە 

٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٥٧ پاش نیوەڕۆ

27ـی مانگ وادەی سزاکەی کۆتایی دێت؛ هێشتا ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید ڕوون نییە 

پەنجەرە

خەریکە وادەی ئەو سزا یاساییە کۆتایی دێت کە بەسەر شاسوار عەبدولواحید- سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا سەپێنرابوو، بەڵام بەرپرسانی جوڵانەوەکە بەرچاویان ڕوون نییە لەوەی ناوبراو ئازاد دەکرێت یان نا.

لەسەر سکاڵایەکی شادیی نەوزاد- پەرلەمانتاری پێشووی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ڕۆژی 12 مانگی ئابەوە، شاسوار عەبدولواحید لەزینداندایە بۆ بەسەر بردنی ئەو سزا پێنج مانگییەی کە دادگا سەپاندبووی بەسەریدا.

شاسوار عەبدولواحید لەسەر هەمان دۆسیە پێشتر 15 رۆژ ڕاگیراوبوو، بۆیە ئەو ماوەیە لە سزاکەی کەمدەکرێتەوە، بەوپێیەش لە ڕۆژی 27ـی ئەم مانگە وادەی سزاکەی کۆتایی دێت و ئەگەر دۆسیەی تری لە دژ نەجوڵێنرێت، ئازاد دەکرێت.

دوو سەرچاوەی باڵای نەوەی نوێ، بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند: رۆژی 27ـی ئەم مانگە وادەی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید کۆتایی دێت، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئازاد دەکرێت یاخود نا.

جەختیشیانکردەوە: دەبێت شاسوار عەبدولواحید ئازاد بکرێت، مەگەر دۆسیەی تری لە دژ بجوڵێنرێت و سزای دیکەی بەسەردا بسەپێنرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو