ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پەنجەرە: میلیشیاکان دەست بۆ بەرژەوەندی هاوپەیمانان بەرن دەکرێنە ئامانج

٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٣٣ پاش نیوەڕۆ

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پەنجەرە: میلیشیاکان دەست بۆ بەرژەوەندی هاوپەیمانان بەرن دەکرێنە ئامانج

پەنجەرە

شارەزایەکی بواری سەربازیی دەڵێت، هێرشکردنە سەر گروپە میلیشیاکانی عێراق لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانانەوە، بەستراوەتەوە بە جوڵەی ئەو گروپانەوە لە دژی بەرژەوەندییەکانیان.

جەبار یاوەر، شارەزای بواری سەربازیی و ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەشێک لە گروپەکانی عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، هەرکات ئەو گروپانە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بگەیەنن دەکرێنە ئامانج.

سەبارەت بە ئەگەری بە ئامانجگرتنی گروپە میلیشیاکان لەلایەن ئەمەریکاوە لەسەر ئەو هێرشانەی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجامی دەدەن، جەبار یاوەر وتی: ئەگەر گروپەکان راستەوخۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمان بە ئامانج بگرن، ئینجا دەکەونە بەر هێرشی هاوپەیمانان وەکچۆن لە رابردوودا چەندینجار هێرشکراوەتە سەریان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو