لاهور شێخ جەنگی: بەجێهێشتنی کوردستان نەکراوەتە مەرج بۆ ئازاد کردنم
٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پارێزەری لاهور شێخ جەنگی رەتیدەکاتەوە لە بەرامبەر ئازادکردنییدا، مەرجی چوونە دەرەوەی وڵات و بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بۆ لاهور شێخ جەنگی دانرابێت.
بورهان ڕەشید، پارێزەری لاهور شێخ جەنگی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی قسەم کرد، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە گوایە لەبەرامبەر ئازادکردنییدا مەرجی بەجێهێشتنی کوردستانی بۆ دانرابێت.
دەشڵێت: تەندروستی کاک لاهور زۆر باشە، هێشتا وادەی دادگاییکردنی دیار نییە.