راوێژکارێکی سودانی: سودانی دۆستی کوردە و مانەوەی لە پۆستەکەی بۆ کورد باشە
٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٥٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر محەمەد شیاع سودانی بۆ خولێکی تر لە پۆستەکەی نەمێنێتەوە، عێراق دووچاری گرفتی گەورە دەبێت و جێگرەوەکەی سەرکەوتوو نابێت.
عەدنان حەمید، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سودانی خزمەتێکی گەورەی لەڕووی خزمەتگوزاری و ئەمنییەوە بە عێراق کردووە، لابردنی لە پۆستەکەی عێراق دووچاری گرفت دەکات.
دەشڵێت: لەگەڵ زۆربەی باڵیۆزی وڵاتاندا کۆبوومەتەوە، ئەوان دەیانەوێت عێراق لە ڕووی بازرگانی و خزمەتگوزارییەوە پێشبکەوێت و وڵاتەکانیان لە دۆخی عێراق سودمەندبن، بۆیە لابردنی سودانی عێراق دوا دەخات.
جەختیکردەوە: سودانی پیاوێکی مەدەنییە و دژی شەڕ و ئاژاوەیە، دۆستی کوردە و کوردی خۆش دەوێت، بۆیە مانەوەی لە پۆستەکەی بۆ کوردیش باشە.