پەکەکە چاوەڕوانی گۆڕینی شوێنی ئۆجەلانە

٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٠٣ پاش نیوەڕۆ

پەکەکە چاوەڕوانی گۆڕینی شوێنی ئۆجەلانە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لە پەکەکە ئاشکرای دەکات کە چاوەڕێی گۆڕینی شوێنی زیندانیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانن بە شوێنێکی باشتر.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پەکەکە چاوەڕوانی ئەوەیە لە چەند مانگی داهاتوودا شوێنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمرالی بگۆڕدرێت.

وتیشی: هەوڵێک لە ئارادایە بۆ باشکردنی شوێنی مانەوەی ئۆجەلان لە دوورگەکە، بەجۆرێک ئازادی زیاتری پێبدرێت.

پێشتر بەرپرسانی پەکەکە ڕایانگەیاند، پرۆسەی ئاشتی بەبێ ئازادکردنی ئۆجەلان بەرەو پێش ناچێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو