بارزانی پەیامێک بە عەمار حەکیم دا بۆ شیعەکان دەنێرێت
٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٠٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی بە عەمار حەکیمـی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەدا بۆ لایەنە شیعەکان ناردووە، ناوەڕۆکی پەیامەکە پەیوەندی بە چارەنوسی محەمەد حەلبوسی و پۆستی سەرۆک کۆمارەوە هەیە.
کاتێک عەمار حەکیم لە ڕۆژی ١٧ـی مانگی ڕابردوو بەشداری لە کۆڕبەندی "مێپس"ـی لە شاری دهۆک کرد، چاوی بە بارزانی کەوتووە و پەیامەکەی پێگەیەنراوە.
بارزانی بە عەمار حەکیمی ڕاگەیاندووە: پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت بۆ ئێمە بێت، یان بۆ کەسێک بێت ڕەزامەندی پارتی لەسەر بێت.
خاڵی دووەمی پەیامەکەی بارزانی تایبەت بوە بە محەمەد حەلبوسی و وتویەتی: نابێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بدرێت بە حەلبوسی.