بەڕێوبەری پلاتفۆرمێکی تایبەت بە عەقارات بۆ پەنجەرە: هەولێر قۆناغی ڤێلای تێپەڕاند و کڕین و فرۆشتن بە کۆشکەوە دەکرێت

٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٢٥ پاش نیوەڕۆ

بەڕێوبەری پلاتفۆرمێکی تایبەت بە عەقارات بۆ پەنجەرە: هەولێر قۆناغی ڤێلای تێپەڕاند و کڕین و فرۆشتن بە کۆشکەوە دەکرێت

پەنجەرە

بەڕێوبەری پلاتفۆرمێکی تایبەت بە عەقارات ئاشکرایکرد، لە هەولێر قۆناغی ڤێلا تێپەڕیوە و شارەکە ڕۆیشتووەتە قۆناغی ئەنجامدانی کڕین و فرۆشتن بە کۆشکەوە.

بیلال سەعید، بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی موڵک نیوز، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو موڵکانەی بەناوی ڤێلاوە کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت کۆشکن، چونکە رووبەری هەندێکیان دوو بۆ سێ هەزار مەترە و نرخەکانیشیان تا سەرووی بیست ملیۆن دۆلاری تێدایە.

دەشڵێت: هەندێک موڵک بەناوی ڤێلاوە دەفرۆشرێت و نرخەکانیان ١٢ دەفتەر دۆلارە، لەراستیدا ئەوانە ڤێلا نین و خانوون، چونکە رووبەرەکەیان دووسەد مەترە.

ئەو پرۆژانەی کە لە هەولێر ئەنجامدراون و ڤێلاکانیان بە نرخی کۆشک کڕین و فرۆشتنیان پێوە ئەنجام دەدرێت، بریتین لە؛ ئەربیل هێڵس، پاڤلیۆن، ئەربیل گاردن و ئیسپانی ڤۆڵج.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو