وتەبێژی پۆلیسی هەرێم: تاوانی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە، بەڵام تاوانەکانی دیکە کەمیانکردووە

٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٤٩ پاش نیوەڕۆ

وتەبێژی پۆلیسی هەرێم: تاوانی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە، بەڵام تاوانەکانی دیکە کەمیانکردووە

پەنجەرە

وتەبێژی پۆلیس هەرێم ئاشکرای دەکات ڕێژەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان زیادیکردووە، بەڵام تاوانەکانی دیکەی وەک تەقەکردن و کوشتن و هەڕەشە، کەمیکردووە.

کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێم بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت قەدەغە کرا و یاسای تۆمارکردنی چەک دەرچوو، رێژەی تاوان ڕووی لە کەمی کردوە.

وتیشی: کوشتن و هەڕەشە و تەقەکردن کەمبوەتەوە زۆر بەبەرچاویی.

هاوکات لەوبارەوە ئامارێکی نەخستەڕوو، بەوپێیەی ساڵانە ئامارەکان ڕادەگەیەنن.

بەگوێرەی ماددەی ١٥ لە یاسای چەكی ژمارە ٢ـی ساڵی ٢٠٢٢، هەر كەسێك چەكی بێمۆڵەت یان "تفاق" واتە فیشەکی پێبگیرێت، ساڵێك تا ٣ ساڵ بەند دەكرێت و ٢ تا ٥ ملیۆنیش سزا دەدرێت، چەكەكەیشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

یەکێک لەو تاوان و کەتنانەی کە ڕووی لەزیادبوون کردووە، تاوانە ئەلیکترۆنییەکانە.

کارزان ئەمیر، لەوبارەوە وتی: تاوانی ئەلیکترۆنی ڕوو لە هەڵکشانە، هۆکارەکەیشی ئەوەیە خەڵکی مامەڵەیەکی خراپ دەکەن لەگەڵ سۆشیاڵ میدیادا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو