"جنێودان" قایمقامی نەجەفی لە کار ڕاگرت
٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٤٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە واژۆی یوسف کەنناوی، پارێزگاری نەجەفی لەسەرە، بڕیاردراوە بە سڕکردن و ڕاگرتنی (عەلی عامری)، قایمقامی قەزای نەجەف لە کارەکەی بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ، بەهۆی جنێودان بە باوکی پارێزگار.
لە نووسراوەکەدا کە وێنەی دەست پەنجەرە کەوتووە، هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ دزەکردن و بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی دەگەڕێتەوە، کە تێیدا قایمقام سووکایەتی و جنێو بە باوکی پارێزگار دەدات. لەسەر ئەم بنەمایەش پارێزگار بڕیاری داوە دۆسیەکە ڕەوانەی لیژنەی لێکۆڵینەوە بکرێت و تا کۆتاییهاتنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەش، قایمقام لە پۆستەکەی رابگیرێت.
هاوکات هەر بەپێی فەرمانە کارگێڕییەکە، قایمقامی قەزای (مەنازیرە) ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی سەرەڕای ئەرکەکەی خۆی، کاروباری قایمقامییەتی نەجەفیش بە وەکالەت بەڕێوە ببات.