قەراج و کۆکس؛ ئەو دوو ناوچە کوردستانییەی بەماوەیەکی کەم بوونە عەرەبنشین
٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٥٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوو ناوچەی کوردستانی کە لە پێش 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـدا ژمارەیەکی کەم خێزانی عەرەبیان تێدا نیشتەجێ بو، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی خێزانە عەرەبەکان زۆر لە خێزانە کوردەکان زیاترن.
ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخمور کە ناحیەی"باقرت"ـیشی پێدەوترێت، پێش 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی2017، کورد 80%ـی دانیشتوانەکەی پێکدەهێنا، بەڵام ئێستا لەکۆی سەرووی 600 خێزانی دانیشتوی ناحیەکە، تەنها چەند خێزانێکیان کوردن و ئەوانی دیکە عەرەبن.
هەروەها ناحیەی کۆکس "کوڵەجۆ" لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، تا پێش 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، هیچ خێزانێکی عەرەبی تێدا نیشتەجێ نەبوو، بەڵام لە ئێستادا لەکۆی 383 خێزان نزیکەی 280 خێزانی نیشتەجێی ناحیەکە عەرەبن.